یه‌كه‌م لێدوانی توركیا ده‌رباره‌ی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر حه‌له‌ب
وێستگه‌نیوز-
له‌یه‌كه‌م لێدوانی ده‌رباره‌ی هێرشی گروپه چه‌كداره سورییه‌كان بۆسه‌ر حه‌له‌ب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه پاراستنی ئاسایشی ئیدلب بۆ وڵاته‌كه‌یان "جێگه‌ی بایه‌خه"، داوای دانبەخۆداگرتنیش لە هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا دەکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.
ئۆنجو كه‌چه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له یه‌كه‌م لێدوانی وڵاته‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه وتی: "پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ئیدلب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ وڵاته‌كه‌مان پرسی له‌پێشینه‌یه به‌وپێیه‌ی نزیكه له سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
وتیشی: "توركیا هۆشداریدا له‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر ئیدلب كه ناوچه‌یه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باكووری رۆژئاوای سوریا كۆنترۆڵكراوه، رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌كات".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئه‌ركی خۆمان له رێككه‌وتنی ساڵی 2017ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگە کە ڕێگری لە ناسەقامگیرییەکی دیکە بکرێت و زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند كه " به‌گوێره‌ی پابه‌ندبوونمان به یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له ته‌ل ره‌فعه‌ت و مه‌نبج".
PM:07:16:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت