هێزەکانی ئۆپۆسیۆنی سوریا لە نزیک حەلەب ناوچەیەکی فراوانیان کۆنتڕۆڵکرد
وێستگەنیوز_
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێک
لە میدیایەکی عێراقی، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، دوای شەڕو ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ
هێزەکانی سوپای سوریا، توانیان 32
گوند و ناوچەیەکی فراوان لەحەلەب کۆنتڕۆڵبکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی
تشرینی دووەمی 2024، ماڵپەڕی الجزیرهی
قەتەڕی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، دوای
شەڕو ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریا، توانیان 32 گوند و ناوچەیەکی فراوان،لەنزیک حەلەب لەدەستی هێزەکانی سوپا دەربێنن، بەجۆرێک
کە تەنها 10 کیلۆمەتر لەشاری حەلەبەوە دورن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایگەیاند، "فەوجی 46یان کۆنتڕۆڵکرد، کە گەورەترین بنکەی
سەربازیی ڕژێمی سوریایە لەڕۆژئاوای حەلەب، هەروەها 17 شارۆچکەو گوندیشیان لەو
سنورە کۆنتڕۆڵکردوە."
PM:12:50:28/11/2024
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت