سەرۆکی ئەمریکا لە فشارێکیدا بۆ ناتانیاهۆ داوای ئاگربەستی نیمچەیی لە غەززە دەکات


وێستگەنویز_

بە گوێرەی ڕاگەیاندنێک لە میدیاکانی ئەمریکا، جۆ بایدن لە فشارێکیدا بۆ ناتانیاهۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئازادکردنی بارمەتەکان داوای ئاگربەستی نیمچەیی لە غەززە دەکات.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنێک لە میدیاکانی ئەمریکا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بۆ ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئازادکردنی بارمتەکان داوای ئاگربەستی نیمچەیی لە غەززە دەکات.

بە پێی بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەمریکاو زانیارییەکانیان، تا ئێستا 101 بەرمتە لە غەززە لە لایەن حەمەساوە دەستگیرکراون و لەم ژمارەیەشدا 7 هاوڵاتی ئەمریکی تێدایە، ئیسرائیلیش دەڵێت، "بە نزیکەیی نیوەی ئەو بارمتانە هێشتا زینندوون."

لەم بارەیەشەوە، كاربەدەستانی ئیسرائیل و ئەمریكا ئاماژە بەوە دەکەن، "ڕێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان چانسی گەیشتن بە ڕێكەوتن لە غەززە زیاد دەكات، تەنانەت ئەگەر تەنها جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ڕێكەوتنەكە، ئازادكردنی چەند بارمتەیەك بگرێتەوە."


PM:12:01:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو