جەنگی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل زیانی 15 ملیار دۆلاری لە لوبنان داوە
وێستگەنیوز_
وەزیری ئابووری لوبنان رایگەیاند، وڵاتەکەی پشت بە هاوکارییە داراییەکانی عێراق دەبەستێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و دووبارە بنیادنانەوەی ناوچە وێرانبووەکانی جەنگ.
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی لوبنان، ئەمین سەلام، وەزیری ئابووریی ڕایگەیاندووە، "ئێمە پشت بە پشتیوانیی عێراق و دەستپێشخەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبەستین بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "عێراق لوبنانی جێنەهێشتووە و دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئاوەدانکردنەوە بەرز دەنرخێنین و سوپاسی حکومەت و گەلی عێراق دەکەین بۆ هەوڵ و پشتیوانی هەمیشەیی لوبنان."
وەزیری ئابووری لوبنان باس لەوەشدەکات، "کاری جددی بۆ قۆناغی دووەمی ڕزگارکردنی لوبنان دەستیپێکردووە؛ و لە ئێستاشدا ئەمریکا جددییە لەسەر بەردەوامیی ئاگربەست بۆ گەیشتن بە قۆناغی ئاشتی."
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ئەمین سەلام بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی جەنگی یەک ساڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی لەگەڵ ئیسرائیلدا، زیانەکانی ئەو جەنگە بە 15 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت و لوبنان بەهۆی جەنگەکە 10 ساڵ گەڕاوەتە دواوە.
AM:11:04:28/11/2024
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت