حزبوڵا ئاماده‌كاری بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی نه‌سروڵا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای وه‌ستانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، حزبوڵای لوبنان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری پێشووی ئه‌و حزبه له رێوڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ریدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رپرسێكی حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند كه میلیشیا لوبنانییه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پرسه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی پێشووی حزبوڵای لوبنان و به‌خاكسپاردنی.
مه‌حمود ئهلقماتی، به‌رپرسی سیاسیی حزبوڵای لوبنان ده‌ڵێت: "حزبوڵا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرسه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو حه‌سه‌ن نه‌سروڵا"، كه له ئه‌یلولی رابردوودا له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا كوژرا.
ناوبراو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌مڕۆ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ پرسه‌ی هه‌ردوو شه‌هید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و هاشم سه‌فیه‌دین كه ده‌بێته ریفراندۆمێكی جه‌ماوه‌ری و سیاسی بۆ گرتنه‌به‌ری رێبازی موقاوه‌مه”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ رێوڕه‌سمه‌كه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه نزیكه‌كانی حزبوڵا رایانگه‌یاندووه كه به‌م نزیكانه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاند كه "رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌یانویست كاتێكی پێویست بده‌نه لایه‌نگرانی نه‌سروڵا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا بگونجێنن، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه به‌شێكی زۆریان ناچاربوون ماڵه‌كانیان بهجێبهێڵن و له ئێستادا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئێوارەی رۆژی 27ی ئەیلوولی رابردوو، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی چڕی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری بەیروتی پایتەخت و بەئامانجکردنی بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە لوبنان، شەش کەس کوژران و لانیکەم 90ی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان حەسەن نەسروڵڵا بوو.
نەسروڵڵای تەمەن 64 ساڵ بۆ ماوەی 32 ساڵ ئەمینداری حیزبوڵڵا بوو. لە دوای کوژرانی، هاشم سەفیەدین کرایە ئەمینداری بزووتنەوەکە، بەڵام ئەویش لە هێرشێکی دیکەی سوپای ئیسرائیل لە 3ی ئۆکتۆبەردا کوژرا، سێ هەفتە دوای کوژرانی، لەلایەن سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵاوە کوشتنەکەی پشتڕاستکرایەوە.
PM:10:59:27/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت