سوپای لوبنان: هێزه‌كانمان به‌ره‌و باشوور به‌ڕێكه‌وت


وێستگه‌نیوز-
سوپای لوبنان رایگه‌یاند كه‌ به‌ پێی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، ده‌ستیكردووه‌ به‌ ناردنی‌ هێزه‌كانی‌ به‌ره‌و باشووری‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌هێزكردنی پێگه‌كانی‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سوپای لوبنان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ده‌ستیانكردووه‌ به‌ به‌هێزكردنی شوێن و پێگه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی‌ باشووری لیتانی و سه‌پاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی كاتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لوبنان (یونیفیل)".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوونی حكومه‌تی لوبنانه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ژماره‌ 1701 كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ ده‌رچووه‌، به‌ سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی و پابه‌ندبوونه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی سوپا و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ی‌ باشووری لیتانی".

سوپای لوبنان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی‌ لیتانی باشوور ده‌گوازرێنه‌وه‌ و له‌ شوێنی دیاریكراوی خۆیان جێگیر ده‌بن.

له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی سوپای لوبنان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ به‌یروته‌وه‌ به‌ره‌و باشووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڕۆن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سوپای لوبنان داوای له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌ له‌و ناوچانه‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیلی لێیه‌ له‌ باشووری لوبنان.

ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆتایی به‌و ململانێیه‌ بهێنێت كه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه‌ واته‌ رۆژێك دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌. ده‌ستیپێكرد،

به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ ئاگربه‌سته‌كه‌، سوپای لوبنان بوونی‌ خۆی له‌ باشووری لوبنان كه‌ قه‌ڵای حزبوڵای لوبنانه‌ به‌هێزتر ده‌كات، كه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ هێرشی توندی كرایه‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌و ناوچانه‌ی باشووری لوبنان كه‌ له‌ ماوه‌ی 60 رۆژدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌، بكشێنه‌وه‌.


بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:


PM:07:02:27/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو