ئەو خاڵانەی رێککەوتنی ئاگربەست کامانەن کە ئیسرائیل و لوبنان لەسەری رێککەوتوون؟
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی 11ـی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمنیی ئیسرائیل، ڕێککەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە لوبنان پەسەند کرد. ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان، کە لەلایەن ئەمریکا و فەرەنساوە پێشنیار کراوە چەند خاڵێکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت.
کەناڵی 14ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام ناکۆکی لەنێوان ئیسرائیل و ئەمەریکا هەیە لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، ئەمەریکا دەڵێت سبەی بەیانی بچێتە بواری جێبەکردنەوە، لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەڵێت دەبێت سبەی ئێوارە ڕابگەیەندرێت.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لەم خاڵانە پێک دێت:
-لیژنەیەكی قبوڵكراو لەلایەن ئیسرائیل و لوبنان پێك دەهێندرێت بۆ چاودێری و هاوكاری و گەرەنتی جێبەجێكردنی ئەو پابەندییانە.
-ئیسرائیل یان لوبنان مافی بەرگركردنیان لە خۆیان هەیە و ئەم پابەندبوونە ئەو مافەیان لێناسەنێتەوە.
-حزبووڵڵا و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی لوبنان هێرشی نەكەنە سەر ئیسرائل.
-ئیسرائیل هیچ هێرشی سەربازی و ئاسمانی و وشكانی لە خاكی لوبنان ئەنجام نادات.
-ئیسرائیل و لوبنان دان بە بڕیاری ئەنجووومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی ژمارە 1701 دەنێن.
-هێزەكانی ئاسایش و سەربازی لوبنان، ئەوانەی فەرمین دەتوانن چەك هەڵبگرن یان كاری ئەمنی بكەن.
-كڕین و فرۆشتن و بەرهەمهێنانی چەك و تەقەمەنی لە لوبنان لە ژێر چاودێر و سەرپەرشتی حكومەتی لوبنان دەبێـت.
-هەموو دامەزراوە بێ مۆڵەتەكان، كە كار لە بەرهەمێنانی چەك و تەقەمەنی دەكەن لە لوبنان دەبێت هەڵبوەشێنەوە.
-هەموو ئەو ژێرخان، بنكە و بارەگە سەربازییانە هەڵوەشێنەوە، كە سەرچاوەن بۆ هەموو جۆرە چەكێك.
-ئیسرائیل و لوبنان لیژنەی هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەكگرتووەكان 'یونیفێل'، لە پێشێلكاری لەو پابەندیانە ئاگادار دەكەنەوە.
-هێزە فەرمی و سەربازییەكانی لوبنان لە تەواوی ناوچە و دەروازە سنوورییەكان بڵاوەیان پێدەكرێت.
-ئیسرائیل هێزەكانی لە ماوەی 60 رۆژ دا بەشێوەیەكی لەسەرخۆ دەگەڕێنێتەوە ئەودیوی هێڵی شین.
-ئەمریكا كارئاسانی بۆ باشتركردنی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ گەیشتن بۆ سنووری وشكانی دەکات.
PM:11:37:26/11/2024
ئهم بابهته 1036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت