ئێران: وەڵامەکانمان بۆ ئیسرائیل سنووری پێشبینییەکان تێدەپەرێنێت
وێستگەنیوز_
سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "وەڵامەکانمان بۆ ئیسرائیل سنووری پێشبینییەکان تێدەپەرێنێت."
لە پەیامێکیدا کە ئەمرۆ سێشەممە 26ـی 11ـی 2024، محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ درووستکردنی ئاژاوە لە ناوچەکەدا و هێڵی سووری تێپەراندووە.
محەممەد باقری ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی گونجاودا وەڵامی گونجاویان بۆ ئیسرائیل دەبێت و "وەڵامەکانیان سنووری پێشبینییەکان تێدەپەرێنێت."
هەروەها جەختیشی کردەوە کە: "هەرگیز هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران بێ وەڵام ناهێڵنەوە و بە تووندترین شێوە دژی دەوەستنەوە."
PM:08:59:26/11/2024
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت