باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ئه‌مریكا: ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵا نزیكه‌


وێستگه‌نیوز-
مایك هێرزۆگ باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵا ده‌شێت بۆ چه‌ند رۆژێك ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئاگربه‌ست.


هه‌رزۆگ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ رادیۆی سه‌ربازی ئیسرائیلی وت كه‌ "دانوستانه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ به‌رده‌وامن و حكومه‌ت بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌دات".

وتیشی: "هه‌ردوولا نزیكن له‌ رێككه‌وتن و ره‌نگه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت".

ئیسرائیل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حزبوڵا به‌ پێی به‌رپرسیارێتی خۆی نه‌جوڵێته‌وه‌، ئه‌وا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و تا ئێستاش هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌.

له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا داوای كشانه‌وه‌ی چه‌كداری حزبوڵا و هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ باشووری لوبنان ده‌كرێت.

له‌ ساڵی 2006دا به‌ بڕیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ململانێكانی هه‌ردوولا راگیران، ئێستا لوبنان ده‌ڵێت ئیسرائیل بڕیارنامه‌ی ساڵی 2006 پێشێل ده‌كات.

ئێستا ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حزبوڵا به‌رده‌وام بێت و له‌ باشووری لوبنان بوونی چه‌كداری خۆی بسه‌لمێنێت، ئه‌وا ده‌توانێت ئۆپه‌راسیۆنی سنوور به‌زاندنی هاوشێوه‌ی حه‌ماس ئه‌نجام بدات.


PM:07:20:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو