پەرلەمانی عەرەبی پاش هەڕەشەکانی ئیسرائیل: جەخت لە سەروەری و پاراستنی ئاسایشی عێراق دەکەینەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2024، پەرلەمانی عەرەبی رایگەیاند، سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر عێراق دەکات؛ و جەخت لە سەروەری و ئاسایشی عێراق و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەکەینەوە.

لە راگەیەندراوێکدا پەرلەمانی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، ئەوان بە توندی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر عێراق دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان پاڵپشتی لە سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکە دەکەن و جەختدەکەنەوە، لە ژێر ناوی هیچ پاساوێکدا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق نەکرێت.

دەشڵێت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و  رێکخراوە جیهانییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن فشار لە ئیسرائیل بکەن بۆ ئەوەی  پابەندبێت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەوەش دوای ئەوەهات، ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵایەکی لە دژی عێراق تۆمارکرد بەهۆی ئەو هێرشانەی لەخاکی عێراقەوە دەکرێنەسەری و تێیدا هاتبوو، مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و وەڵامبداتەوە.


AM:11:56:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت