ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی ئیدارەی جۆ بایدن دەکەن
وێستگەنیوز_
ئەندامە
چەپەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوا لە ئیدارەی جۆ بایدن دەکەن دابینکردنی
چەک بۆ ئیسرائیل رابگرێت و واشنتن بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هاوبەشە لەو مرۆڤکوژییەی
لە شەڕی غەززەدا ئەنجامدەدرێت.
بێرنی ساندەرز، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە
کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەوەی لە غەززە روودەدات قورسە وێنای
بکرێت، دەیان
هەزار مەدەنی لە فەڵەستین کوژراون، باڵەخانەکانیش وێرانکراون هاوکات سوپای
ئیسرائیلیش رێگریی دەکات لە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتەکە."
بێرنی ساندەرز، ئاماژەی
بەوەشکرد، "ئەوەی
زیاتر ئازارییان دەدات ئەوەیە کە بەشێکی زۆری ئەو رووداوانەی لە کەرتی غەززە
روودەدەن بە چەکی ئەمریکی و بە پشتیوانی باجدەرانی ئەمریکی ئەنجامدەدرێن."
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە
کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا باسیلەوەشکرد، "ئەمریکا هاوبەشە لەم هێرشانەی
ئیسرائیل و ئەم بەشداریکردنە دەبێت بوەستێنرێت."
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، 43 هەزار
و 972 کەس کوژراون کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنین.
PM:08:05:20/11/2024
ئهم بابهته 880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت