ئه‌مریكا پرۆژه‌بڕیاری ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ی ڤیتۆ كرد
وێستگه‌نیوز-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرۆژه‌بڕیاری ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڤیتۆ كرد و رایگه‌یاند كه پێشنیارێك قبوڵ ناكه‌ن كه ئازادكردنی بارمته‌كان له‌خۆ نه‌گرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه له 15 ئه‌ندام پێكدێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌نگی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی پرۆژه‌بڕیارێك دا كه له‌لایه‌ن 10 ئه‌ندامی ناههمیشهییهكهیهوه پێشكه‌ش كرابوو، كه تێیدا داوای "ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رج و هه‌میشه‌یی"له غه‌ززه كرد و به‌جیا داوای ئازادكردنی بارمته‌كانیان كرد.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌نها ده‌نگی دژی پرۆژه بڕیاره‌كه دا و ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌ن به‌كارهێنا بۆ رێگریكردن له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه بڕیاره‌كه.
رۆبه‌رت وود جێگری باڵیۆزی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان له میانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیویۆرك وتی: "ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به جددی پێشنیارهكانیی ئێمه‌یان سه‌باره‌ت به غه‌ززه له‌به‌رچاو نه‌گرت".
جێگری باڵیۆزی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "پێشنیازه‌كه قبوڵ بكرێت، حه‌ماس به‌هێزتر ده‌بێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌مریكا پێشنیازێك قبوڵ ناكات كه مه‌رجی ئازادكردنی بارمته‌كان له‌خۆ نه‌گرێت".
لای خۆیه‌وه دانی دانۆن باڵیۆزی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان وتی: "پرۆژه بڕیاره‌كه جێگه‌ی شه‌رمه".
باڵیۆزی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "ناكرێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستمان ببه‌ستێته‌وه له پاراستنی خه‌ڵكی خۆمان".
لای خۆیه‌وه عه‌مار بن جامع نوێنه‌ری جه‌زائیر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 5 مانگه بێده‌نگ بووه و ده‌ستی به‌ستراوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له غه‌ززه و لوبنان رووده‌ده‌ن".
نوێنه‌ره‌كه‌ی جه‌زائیر راشیگه‌یاند كه "غه‌ززه به‌هۆی به‌ئامانجگرتنی له‌لایه‌ن زایۆنیستییهكانهوه، بۆته شاری هه‌تیوه‌كان".
PM:07:03:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت