"رۆبۆته‌كانی داهاتووی تێسلا توانای دووگیانبوونیان ده‌بێت"
وێستگه‌نیوز-
ئیلۆن ماسك گه‌وره سه‌رمایه‌داری جیهانی و خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا ئاماژه‌ی به به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆتێك دا كه توانای دووگیانبوونی بۆ ماوه‌ی 9 مانگ ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ملیاردێر ئیلۆن ماسك رایگه‌یاند كه تا كۆتایی ساڵی 2024، نزیكه‌ی 10 ملیار رۆبۆت ئاماده‌ده‌بن كه هه‌موو كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ر له هه‌ڵگرتنی شته قورسه‌كانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌نجامدانی كاری رۆژانه له بری مرۆڤه‌كان وه‌ك كڕینی خواردن، به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كان و هتد، و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌توانێت وه‌ك دایكێكی جێگره‌وه كۆرپه‌له‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 9 مانگ له سكیدا هه‌ڵبگرێت تا ته‌واو گه‌شه ده‌كات، زانستی خه‌یاڵی نزیكتر بووه‌ته‌وه له واقیع.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی رۆبۆته‌كانه‌وه، تواناكانی په‌ره‌پێدانیان سنووردار ماونه‌ته‌وه، لوتكه‌ی ده‌ستكه‌وتی زانستی ئه‌وه بوو كه رۆبۆتێك له‌بری مرۆڤ ئه‌ركی قورس ئه‌نجام بدات یان ئۆپه‌راسیۆنه بیركارییه ئاڵۆزه‌كان به خێراییه‌كی زۆر ته‌واو بكات، به‌ڵام له كاتی كۆنفرانسی "ئێمه رۆبۆتین We Robot”دا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تێسلا رێكخراوه و ماسك خاوه‌ندارێتی ده‌كات، رۆبۆتی ئۆپتیموس Optimus ئاشكرا كرا.
ماسك له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه پێشبینی ده‌كرێت ئۆپتیموس نرخه‌كه‌ی له نێوان 20 بۆ 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیدا بێت، ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌نجام بدات كه پێویستیان به ماندووێتی زۆر یان كات له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه ، وه‌ك بڕینی چیمه‌ن له پاركه‌كاندا، پیاسه‌كردن به سه‌گ و "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه بتوانێت دووگیان ببێت".
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌موو ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ی له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلدا به‌كارهێنراون، له دروستكردنی رۆبۆته‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن، ته‌نها رۆبۆتێك ده‌بێت كه ده‌ست و قاچی هه‌بێت له‌بری تایه‌ی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها ده‌توانیت خاوه‌نی یه‌كێك بیت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ئه‌وه نابێت كه له‌بری خۆت بچێته دوكان. نه‌خێر، به‌ڵكو یه‌كێك له نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌ڵده‌گرێت (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به توانای دووگیانبوونی رۆبۆته‌كان)”.
ئاماژه‌كه‌ی ماسك مشتومڕی گه‌وره‌ی له نێوان لایه‌نگران و نه‌یاراندا دروستكرد، به‌و پێیه‌ی كه‌سانێك هه‌ن كه پێشوازی له هێنانه ناوه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرن بۆ ناو هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، بۆ نموونه ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌ده‌ست كێشه‌ی منداڵدانه‌وه ده‌ناڵێنن و ناتوانن ببنه دایك، یان ئه‌وانه‌ی دووگیانی مه‌ترسییه‌كی جددیان بۆ دروست ده‌كات، ئۆپتیموس وه‌ك چرایه‌كی هیوایه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی دایكایه‌تی-یان.
به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ته‌كنه‌لۆجیا ده‌گرن، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پشت به زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی روون و ئاشكرای بۆ دابنرێت، قسه‌كانی ماسك سه‌باره‌ت به رۆبۆتێك كه جێگه‌ی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه له وردترین بابه‌ته‌دا، دووڕیانێكی ئه‌خلاقی پێكده‌هێنێت كه نیگه‌رانی دروست ده‌كات، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به دیدی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی دووگیانی و په‌یوه‌ندی كۆرپه‌له به‌و ژنه‌ی كه له سكی خۆیدا هه‌ڵیده‌گرێت بۆ ماوه‌ی 9 مانگ جگه له‌وه‌ش ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه كه‌لێنی نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاد ده‌كات.
به ساده‌یی ئۆپتیموس له توانای هه‌موو كه‌سێكدا نابێت كه خاوه‌ندارێتی بكات. زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان توانای سوودبینینیان له‌و رۆبۆته نییه كه توانای سووككردنی ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌یه.
PM:04:38:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت