باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی ئۆکرانیا داخرا
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر ئەگەری هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیا پێگەیشتووە، دەرگای باڵیۆزخانەکەیان دادەخەن.
ئەمرۆ چوارشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ، لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، "زانیاریی وردیان وەرگرتووە سەبارەت بە ئەگەری هێرشێکی ئاسمانی گەورە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، باڵیۆزخانەکە دادەخرێت و داوا لە کارمەندەکان دەکرێت لە شوێنی خۆیان بمێننەوە".
هەروەها باڵیۆزخانەکە کارمەندەکانی ڕاسپاردووە "لە ئەگەری زەنگلێدانی هێرشی ئاسمانی، ئامادەبن بۆ پەنادان".
ئەم هۆشدارییە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەی بە ئۆکرانیا دا کە مووشەکی دوور مەودا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا بەکاربهێنێت.
PM:01:53:20/11/2024
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت