سوید و فینله‌ندا بۆ هاوڵاتییه‌كانیان: ئاماده‌بن بۆ جه‌نگ
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردوو وڵاتی سوید و فینله‌ندا كه كه‌وتوونه‌ته باكووری ئه‌وروپا داوا له دانیشتوانه‌كانیان ده‌كه‌ن خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوید ملیۆنان نامیلكه‌ی بۆ هاوڵاتییه‌كانی نارد كه تێیدا رێنمایی ده‌داته دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر چۆنێتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگ، فینله‌نداش ماڵپه‌ڕێكی نوێی كرده‌وه.
دوو وڵاته دراوسێكه‌ی باكووری ئه‌وروپا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته ده‌یان ساڵه‌كه‌یان بوون له بێلایه‌نی سه‌ربازیی و دوای ده‌ستپێكردنی داگیركارییه‌كه‌ی روسیا له ئۆكرانیا به فه‌ڕمی داوای ئه‌ندامێتییان كرد له هاوپه‌یمانێتی ناتۆدا و بوون به ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه‌دا.
میكێل فریسیل به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای به‌رگری شارستانی سوید ده‌ڵێت: "دۆخی ئاسایش مه‌ترسیداره و هه‌موومان پێویسته خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی جیاواز و دواجار جه‌نگ".
له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌ی ناو ئۆكرانیاوه، سوید به‌رده‌وام داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه كردووه له رووی ده‌روونی و ماددیه‌وه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری روودانی ململانێیه‌كی چه‌كداریی.
دوای جه‌نگی سارد، سوید به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌رجی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، چونكه زیاتر سه‌نگی خسته سه‌ر هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كان له ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی ئاشتیدا.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ له ساڵی 2014 دا نیمچه دوورگه‌ی كریمیای ئۆكرانیای لكاند به روسیاوه، سوید په‌یڕه‌وه سه‌ربازییه‌كه‌ی گۆڕی.
سوید له‌و كاته‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌رجی به‌رگریی زیاد كردووه و بنكه‌یه‌كی دووباره له دوورگه‌ی گۆتلاندی ده‌ریای باڵتیك كرده‌وه.
كارڵ ئۆسكار بۆهلین وه‌زیری به‌رگری شارستانی سوید له مانگی یه‌كدا وتی: "ده‌كرێت جه‌نگ له سوید هه‌بێت".
میكایل بیدین سه‌ركرده‌ی ئه‌و كاته‌ی سوپای سوید چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه وتی: "سویدییه‌كان ده‌بێت له ڕووی ده‌روونییه‌وه خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده بكه‌ن".
نامیلكه‌كان كه نێردراون تێیاندا هاتووه ده‌ڵێت " ئاستی مه‌ترسی سه‌ربازیی له زیادبووندایه. ده‌بێت ئاماده بین بۆ خراپترین سیناریۆ، كه ئه‌ویش هێرشێكی چه‌كدارییه بۆ سه‌ر سوید".
هاوكات حكومه‌تی فینله‌نداش ماڵپه‌ڕێكی كرده‌وه كه تێیدا زانیاری ده‌خاته‌ڕوو له‌سه‌ر ئاماده‌كاریكردن بۆ چه‌ندین قه‌یرانی جیاواز.
فینله‌ندا سنوورێكی 1340 كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌یه و هێلێنسكی ئاماده‌كارییه‌كی زیاتری كردووه بۆ ئه‌گه‌ری جه‌نگ.
دوای ده‌ستپێكردنی داگیركارییه‌كه‌ی روسیا له ئۆكرانیا، فینله‌ندا ڕایگه‌یاند پلانی هه‌یه په‌رژینێكی 200 كیلۆمه‌تری به درێژایی سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا دروست بكات.
بڕیاره په‌رژینه‌كه له ساڵی 2026 دا ته‌واو ببێت، په‌رژینه‌كه سێ مه‌تر به‌رزه و ته‌لی كاره‌بایی له‌سه‌ر داندراوه.
PM:11:53:18/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت