بۆ رێگری کردن لە کۆچی نایاسایی بەریتانیا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان تەرخاندەکات


وێستگەنیوز_

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بە مەبەستی رێگری کردن لە کۆچی نایاسایی بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات، ئەمەش لە پێناو هەماهەنگی و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024، رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، یڤیت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی، بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان تەرخاندەکات، ئەمەش لە پێناو هەماهەنگی و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان."

هاوکات، حکومەتی تورکیا هەوڵدەدات تا کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ هەر یەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیتاڵیا، ڤیێتنام، چەند کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی راگرتنی کۆچی نایاسایی ئەنجام بدات.

هەرچەندە حکومەتیبەریتانیا بڕی ئەو پارەی ئاشکرا نەکردووە کە بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان کراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ملیۆنەها دۆلار تێچووەکەی بێت.

لەئێستادا حکومەتی نوێی بەریتانیا لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکدایە بۆ رێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی، بەوپێیەی تەنها لەمساڵدا 33 هەزار کۆچبەر بە نایاسایی روویان لەو وڵاتە کردووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکەی بەرزترە کە 29 هەزار کەس بوون.


PM:12:53:18/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت