یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت سزای نوێ بەسەر رووسیادا بسەپێنێت
وێستگەنیوز_
لێپرسراوی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "پلانمان هەیە سزای نوێ بەسەر رووسیادا بسەپێنین."
دوێنێ یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، جوزێف بۆرێل، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا 15 سزای نوێی ئامادەكردووە و بەنیازە بەمنزیكانە بەسەر رووسیادا بیسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم سزا نوێیانە بۆ ئەوەیە بە جۆرێک لە جۆرەکان "مۆسكۆ لە بواری پیشەسازیدا گۆشەگیر بكرێت و بە تەنیا بمێنێتەوە."
لێپرسراوی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دەڵێت: 75 هەزار سەربازی ئۆكرانی لە یەكێتی ئەوروپا مەشق و راهێنانی پێدەكرێت، لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەت دەگەرێنەوە خاكی وڵاتەکەیان و دژی رووسیا دەجەنگن.
ئەم سزایانەی یەکێتی ئەوروپا بە نیازە راینگەیەنێت لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاشكرایان كرد كه ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی هه‌ڵگرتووه كه رێگری له ئۆكرانیا ده‌كرد چه‌كه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر قووڵایی خاكی رووسیا به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا.
AM:09:45:18/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت