جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران: بەدڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە
وێستگەنیوز-
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، بەدڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەنەوە.
لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵای لوبنان عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "کۆماری ئیسلامی لەماوەی 45 ساڵی تەمەنیدا هەر خراپەیەکی بەرامبەر کرابێ، بێ وەڵام نەماوەتەوە و بەدڵنیاییەوە وەڵامی کردەوەکانی رژێمی زایۆنی دەدەینەوە، بە شێوەیەک کە پەشیمان ببێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە حیزبوڵڵا و بەرەی مقاوەمە دەکەین، ئێمە زیاتر لە 40 ساڵە هەموو کاتێک لەگەڵ حزبوڵڵا دا بووین، هەموو کات هاوکاریمان کردووە و بەدڵنیاییەوە لەمەودوا زۆر خێراتر و زۆر بەهێزتر لە پێشوو، ئەم کارە دەکەین و پشتگیرییان دەکەین".
ئیسرائیل هەڕەشە دەکات، کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتەوە سەر ئیسرائیل، وەڵامی تووندتری بۆ حکومەتی ئێران بەپێی ئەو ئامانجانە دەبێت، کە پێشتر دیاری کردبوون، دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 26ی مانگی رابردوو بوو کە زیانی زۆر بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ناوەندە سەربازییەکانی ئێران گەیشت.
PM:04:29:14/11/2024
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت