روسیا ئیسرائیل له‌ بۆردوومانكردنی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ سوریا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
روسیا داوای له‌ ئیسرائیل كرد، خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌ نزیك بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا به‌دوور بگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ روویدا.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیڤ، نوێنه‌ری سه‌رۆكی روسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ئاژانسی هه‌واڵی "ئاڕ ئای نۆڤۆستی"ی روسیا راگه‌یاند، "ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی زۆر نزیكی له‌ بنكه‌ی حمیمیم ئه‌نجامدا".

وتیشی‌: "سه‌ربازه‌كانمان به‌رپرسانی ئیسرائیلیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنانه‌ ژیانی سه‌ربازه‌ روسییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌".

وتیشی‌: "هیوادارین ئه‌و رووداوه‌ی له‌ تشرینی یه‌كه‌مدا روویدا، دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ بنكه‌ی روسییه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ حزبوڵا به‌كارناهێنرێت".

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا"، له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 بڵاویكرده‌وه‌، ئیسرائیل بۆردومانی ده‌روازه‌ی شاری لازقییه‌ی كردوه‌ و روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ كۆگایه‌كی چه‌كیان كردوه‌ته‌ ئامانج. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ نزیك ئه‌و شاره‌ بنكه‌ی حمیمیم هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربازه‌ روسییه‌كانی تیادان.


AM:12:02:14/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو