حزبوڵای لوبنانی: له سه‌ره‌تای هێرشه زه‌مینییه‌كه‌وه 100 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون
وێستگه‌ینوز-
گروپی حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه زه‌مینیه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر باشووری لوبنان تا ئێستا زیاتر له 100 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئیسرائیلی كوژراون و 1000یش بریندار بوون.
رۆژی سێشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2024، حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند كه له‌و كاته‌وه‌ی له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه سوپای ئیسرائیل هێرشه زه‌مینییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان ده‌ستپێكردووه، زیاد له 100 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له ریزه‌كانی سوپای ئیسرائیل كوژراون و هه‌زاریش برینداربوون.
حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "43 تانكی میركافۆ و 8 شۆڤڵی سه‌ربازی و دوو زریپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیمان تێكشكاندووه. ئه‌م ئامارانه ئه‌و زیانانه ناگرێته‌وه كه به‌ر بنكه و باره‌گا و سه‌ربازگه و ئۆردوگانشینه‌كان و شاره داگیركراوه‌كان كه‌وتووه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه "بڕیاری سوپای ئیسرائیل بۆ گواستنه‌وه بۆ قۆناغی دووه‌می هێرشه زه‌مینییه‌كه‌ی سه‌ر باشوری لوبنان، چاره‌نووسی له شكست زیاتر هیچی دیكه نابێت و كۆی ئاماره‌كانیش بریتی ده‌بێت له زه‌ره‌ر و زیانی زۆرتر و شكستی زیاتر و موجاهیده‌كانی ئێمه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن".
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئیسرائیل شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه فراوانتر كرد و لوبنانیشی گرته‌وه و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حزبوڵای كرده ئامانج، دیارترینیان كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه بوو.
ئیسرائیل له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه، رایگه‌یاند له‌شكركێشییه‌كی زه‌مینی سنورداری بۆ سه‌ر سه‌ر سنوری باشوری لوبنان ده‌ستپێكردووه.
PM:10:07:13/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت