ترەمپ پێشکەشکارێکی کەنالی فۆکس نیوز بۆ پۆستی وەزیری بەرگری دەستنیشاندەکات


وێستگەنیوز_

پاش هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لە ئێستادا سەرۆکی تازە سەرقاڵی پلاندانانە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و تاوەکو ئێستا چەند کەسێکی دەستنیشان کردوون پۆستی باڵایان پێبدات، کە دەوترێت "زۆرینەی ئەو کەسانە لە کەسە نزیکەکانی ترەمپ'ـن".

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری پیت هێگسێز، پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی دەستنیشان کردووە،  کە پێشتر ئەفسەری سووپا بووە لە عێراق و ئەفغانستان.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ''پیت کەسێکی تووند و زیرەکە، ‌هێزی سەربازیمان بەهێز دەکەینەوە، ئەمریکا هەرگیز پاشەکشە ناکات''. 

پیت هێگسێز تەمەنی 44 ساڵە و ئەگەر پۆستەکە وەربگرێت دەبێتە گەنجترین وەزیری بەرگری لە مێژووی ئەمریکادا.

ترەمپ چەند کەسێکی دیکەشی دەستنیشان کردوون لە کابینەکەیدا پۆستیان پێبدات، لەوانە؛ مارکۆ ڕوبیۆ بۆ وەزیری دەرەوە، مایک واڵتز بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و کریستی نۆئێم بۆ وەزیری ئاسایشی ناوخۆ.


PM:12:40:13/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو