دادگایەکی ئەمریکا 42 ملیۆن دۆلار قەرەبووی سێ عێراقی؛ زیندانیکراوی ئەبوغرێب دەکاتەوە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی دەرکەوت لە ساڵانی 2003 و 2004، سێ هاوڵاتی عێراق لە زیندانی ئەبوغرێب لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیایەکی سەربازیی ئەمریکییەوە ئەشکەنجە درابوون، دادگایەکی ئەمریکا بڕیاریدا بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار قەرەبووی ئەو سێ کەسە بکاتەوە.

دادگای فیدراڵیی ڤێرجینیا لە بڕیارێکدا بۆ کۆمپانیای 'سی ئەی سی ئایCACI' رایگەیاند، پێویستە بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبووی سێ هاووڵاتیی عێراقی بکەنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی 2003 و 2004 کارمەندەکانیان لە زیندانی ئەبوغرێب سێ هاووڵاتییە عێراقییەکەیان ئەشکەنجە داوە.
 
ئەو سێ هاوڵاتییە بە ناوەکانی، سەهیل شەمەری، سەڵاح عەجیلی و ئەسعەد زوبەیع هەریەکەیان بە 14 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێنەوە.
  
بابەتی دادگایی کردن و قەرەبووکردنەوەی ئەو سێ هاوڵاتییە عێراقییە جیاوازبووە، ئەوان بە دادگاکەیان راگەیاندووە، "لەلایەن سەرباز و کارمەندە ئەمریکییەکانەوە ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی، دەستدرێژیی سێکسی، ئەشکەنجەدان بە کارەبا و ترساندن بە سەگ سزادراون."
 
بەپێی راگەیەندراوی پاش دەرکردنی بڕیاری دادگا، ئەم داوایە لە ساڵی 2008 لەلایەن ئەو سێ عێراقییەوە لە دژی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە تۆمارکرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە 15 ساڵی پێویست بووە بۆ یەکلاکردنەوە.
 
پاش هێرشی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆسەر عێراق "پرۆسەی ئازادی و لابردنی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق"، دەوترێت، "سەدان عێراقی بێ تاوان لە زیندانەکانی باشوور و خوارووی عێراقدا و بە تایبەت تریش زیندانی ئەبوغرێب، ئەشکەنجە دراون."


AM:09:54:13/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو