سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسى ئۆپراسیۆنەکانى بزووتنەوەی جیهادیان راگەیاند
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ دووشەممە 11ـی 11ـی 2024، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی بەرپرسى ئۆپراسیۆنەکانى بزووتنەوەی جیهاد'ـیان لە کەرتی غەززە بە ناوی محەممەد ئەبو سەخیل پشتراستکردەوە
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس'ـدا، ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند: سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی هەواڵگریی وڵاتەکەیان، بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانى بزووتنەوەی جیهادیان لە کەرتی غەززە کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکەیان بە فڕۆکەی سەربازیی لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجامداوە و محەمەد ئەبو سەخیل، لەناو خوێندنگەی فەهد سەباح، کراوەتە ئامانج.
بە وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: محەمەد ئەبو سەخیل، یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەى جیهاد و لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس هەماهەنگی هەبووە و دژی سوپا و هاوڵاتییانی ئیسرائیل کاری کردووە.
AM:08:42:11/11/2024
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت