فه‌توایه‌كی ئاینی له غه‌ززه‌وه هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئیدانه ده‌كات
وێستگەنیوز-
دیارترین زانای ئیسلامی له غه‌ززه، فه‌توایه‌كی ده‌گمه‌ن و به‌هێزی ده‌ركردووه و تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئێسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 ده‌كات كه بووه هۆی به‌رپابوونی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر بۆ سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین.
دكتۆ سه‌لمان ئه‌لدایح، راگری پێشوی كۆلێژی شه‌ریعه و یاسا له زانكۆی ئیسلامی سه‌ر به حه‌ماس له غه‌ززه، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و زانایانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه دیدگا و بیروڕا شه‌رعییه‌كانی، قورساییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه هه‌یه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سه و به‌شی هه‌ره زۆریان موسڵمانی سونه‌ن.
فه‌تواكه‌ی دكتۆر سه‌لمان، له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وردی شه‌ش لاپه‌ڕه‌یدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ره‌خنه له حه‌ماس ده‌گرێت به هۆی ئه‌وه‌ی به "پێشێلكردنی پرنسیپه‌كانی ئیسلام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهاد" ناوی بردووه.
ئه‌م مامۆستایه‌ی كۆلێژی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له زانكۆی غه‌ززه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر روكنه‌كانی جیهاد یان هۆكاره‌كانی یا مه‌رجه‌كانی به‌رده‌ستنه‌بوون، ئه‌وا پێویسته لێی دووركه‌وینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی خه‌ڵكی به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ین، ئه‌مه شتێكه بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌كه‌مان ئاسانه پێشبینی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست بوو هێرشه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ین".
ئه‌م فه‌توایه به ره‌خنه‌یه‌كی شه‌رمه‌زاركه‌ر داده‌نرێت و ده‌كرێت زیان به حه‌ماس بگه‌یه‌نێت، به تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس زۆرجار هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به پاڵنه‌ری ئاینی پاساو ده‌دا، ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌كرد پشتگیری كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان به‌ده‌ستبێنێت.
له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، سه‌دان چه‌كداری حه‌ماس له غه‌ززه‌وه، هێرشیانكرده سه‌ر ئیسرائیل و بووه هۆی كوشتنی هه‌زار و 200 كه‌س و ده‌ستگیركردنی 251 كه‌سی دیكه.
ئیسرائیل له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بۆ وێرانكردنی حه‌ماس ده‌ستپێكرد و به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه كه حه‌ماس به‌ڕێوه‌یده‌بات، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه تا ئێستا زیاد له 43 هه‌زار و 400 كه‌س كوژراون.
ئه‌لدایح پێیوایه ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی مه‌ده‌نییه‌كان له غه‌ززه، له‌گه‌ڵ وێرانبوونی به‌ربڵاوی ژێرخانی مه‌ده‌نی و ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی دوای هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌و مانایه‌یه ئه‌و هێرشه راسته‌وخۆ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئیسلامه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت حه‌ماس له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له: "دوورخستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی له ماڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك و په‌ناگاكانیان، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له دابینكردنی لانی كه‌می ئه‌من و ئاسایش له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیان، له‌وانه لایه‌نی ئه‌منی و ئابوری و ته‌ندروستی و خوێندن".
زانا ئیسلامییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات قورئان و سوننه‌ت، مه‌رجی قورسیان بۆ ئه‌نجامدانی جیهاد داناوه و باس له‌وه ده‌كات پێویسته له‌و كارانه دووربكه‌وینه‌وه كه په‌رچه‌كرداری تووند و ناهاوسه‌نگی له لایه‌ن دوژمنه‌وه لێده‌كه‌وێته‌وه.
فه‌تواكه‌ی به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه پێویستی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی، نابێت كاردانه‌وه‌ی وای لێبكه‌وێته‌وه، له‌سه‌رو ئه‌و سوده‌وه بێت كه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌پێناودا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌لدایح ده‌ڵێت: "مرۆڤ لای خودا له مه‌ككه به‌نرختره" و له وتارێكدا كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له مزگه‌وتێكدا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند: "نمونه‌ی باڵای ئێمه پێغه‌مبه‌ر محه‌ممه‌ده كه ئومه‌تێكی دامه‌زراند و حزبی سیاسی دانه‌مه‌زراند ئومه‌ته‌كه دابه‌ش بكات، بۆیه دامه‌زراندنی حزبه‌كان له ئیسلامدا حه‌رامه".
ئه‌شره‌ف ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له قوتابیانی ئه‌لدایح كه ساڵی رابردوو، ناچار بووه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و نۆ منداڵ، ماڵه‌كه‌یان له شاری غه‌ززه به‌جێبێڵن و بڕۆن بۆ باشوری غه‌ززه، به كه‌ناڵی بی بی سی راگه‌یاندووه: "زاناكه‌مان دكتۆر ئه‌لدایح، سه‌ره‌ڕای ترسی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، كه‌چی ره‌تیكرده‌وه ماڵه‌كه‌ی له باكوری غه‌ززه به‌جێبێڵێت و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه ئاینییه‌كه‌ی مایه‌وه و بیروڕای شه‌رعی خۆی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه ده‌رده‌بڕی".
ئه‌حمه‌د فه‌تواكه به به‌هێزترین حوكمی شه‌رعی داده‌نێت له چركه‌ساتێكی مێژوویدا و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "فه‌تواكه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی قووڵه و ره‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌لدایحه به فیقهی ئیسلامییه‌وه".
PM:10:47:09/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت