مه‌غریب پزیشكێكی سه‌ر به ئیخوان موسلیمین ده‌ستگیر ده‌كات و گروپه‌كه‌ش فشار ده‌كه‌ن راده‌ستی میسر نه‌كرێته‌وه
وێستگەنیوز-
ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب پزیشكێكی ئیخوان موسلیمین ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه له میسر، به تۆمه‌تی تووندوتیژی و تیرۆر، فرمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه گروپی ئیخوان موسلیمین فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكه راده‌ستی میسر نه‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی زانیاری له لێدوانێكیاندا بۆ هه‌ردوو ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ربییه و ئه‌لحه‌ده‌س نێت، باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب، به پشتبه‌ستن به بڕیاری ده‌ستگیركردنی پزیشكه‌كه، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی میسره‌وه ده‌رچووه، راسته‌وخۆ دوای گه‌یشتنی پزیشكی میسری عه‌بدولباست ئیمام، بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی دار ئه‌لبه‌یزا، به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پزیشكه‌كه كه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌و میزه‌ڕۆیه و مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌ره و ته‌مه‌نی 62 ساڵه، پێشتر به تۆمه‌تی پرسی تووندوتیژی و تیرۆر، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌رچووه.
كوڕه‌كه‌ی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به‌شداری له مانگرتنه‌كه‌ی رابیعه‌ی عه‌ده‌وییه كردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر له ساڵی 2013 به زه‌بری هێز كۆتاییان به مانگرتنه‌كه هێنا.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پزیشكه‌كه به یارمه‌تی سه‌ركرده‌كانی ئیخوان، رایكردووه بۆ توركیا و له‌وێ ره‌گه‌زنامه‌ی توركی وه‌رگرتووه.
له‌م كاتانه‌دا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی عه‌بدولباست ئیمام له مه‌غریب، سه‌ركرده‌كانی ئیخوان له توركیا و سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه له له‌نده‌ن، به‌خێرایی ده‌ستیان به جووڵه كردووه و داوایان له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی سه‌ر به ئیخوان كردووه، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب و توركیا، تا رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی راده‌ستی میسر بكرێته‌وه و ئازاد بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا.
گروپی ئیخوان موسلمین ترسیان له‌وه‌یه هه‌مان سیناریۆی گه‌نجه ئیخوانییه‌كه "محه‌ممه‌د عه‌بدولحه‌فیز" دووباره ببێته‌وه، ئه‌م گه‌نجه تۆمه‌تباره به تێوه‌گلانی له دۆسێی تیرۆركردنی داواكاری گشتی میسری و فرمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه.
محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌فیز دوای ئه‌وه‌ی له سۆماڵه‌وه، به پاسپۆرتێكی نایاسایی ده‌ڕواته توركیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و ساڵی 2019 راده‌ستی میسری ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ربییه نێت، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، محه‌مه‌د له كاتی گه‌یشتنی به توركیا، ئه‌و به‌ڵگانه ده‌خاته به‌ر ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا كه ده‌یسه‌لمێنێت له میسر، فرمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه و داوای په‌نابه‌ری سیاسی ده‌كات.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته فڕۆكه‌خانه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رازی نابن بێته ناو توركیاوه، چونكه هیچی ئه‌وتۆی پێ نه‌بووه بیسه‌لمێنێت مافی په‌نابه‌ری سیاسی وه‌ربگرێت. هه‌ر بۆیه به هه‌مان ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ قاهیره، ره‌وانه‌ی میسر كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2023، بازرگانێكی میسری كه ره‌گه‌زنامه‌ی توركی هه‌بووه، هه‌ر كه ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌دا گروپی ئیخوان موسلمین هۆشدارییاندا به كوێت ئه‌و بازرگانه راده‌ستی میسر نه‌كه‌نه‌وه.
شایه‌نی باسه نزیكه‌ی 3 هه‌زار له ئه‌ندامانی ئیخوان موسلیمین كه به‌شی هه‌ره زۆریان له میسره‌وه رایانكردووه بۆ توركیا، له دۆسێكانی تووندوتیژی و گێره‌شێوێنی و تیرۆر تێوه‌گلاون و بڕیاری دادگایان بۆ ده‌رچووه و له توركیا نیشته‌جێ بوون.
گروپی ئیخوان موسلمین، ترسیان له‌وه هه‌یه سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانیان، له هه‌ر كاتێكدا بێت راده‌ستی قاهیره بكرێنه‌وه، به تایبه‌ت دوای نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان میسر و توركیا و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی هه‌مه‌هانگی ستراتیژی.
ئه‌مه جگه له سه‌ردانیكردنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی بۆ ئه‌نقه‌ره له مانگی ئه‌یلولی رابردوو، پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له مانگی شوباتی رابردوو، سه‌ردانی قاهیره‌ی كرد
PM:04:12:07/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت