رووسیا: ئەگەر ئەمریکا پێشنیازی گفتوگۆی بێ مەرجی هەبێت قبوڵی دەکەین


وێستگەنیوز_

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا پێشنیازێکی هەبێت بۆ ئەوەی بەبێ مەرج گفتوگۆمان لەگەڵدا بکات، ئەوا ئامادەی گفتوگۆین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ـی 11ـی 2024، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، رووسیا نەک لەگەڵ ئەمریکا، بەڵکو لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکە پەیوەندی نەپچڕاندووە و ئەگەر ئەمریکا پێشنیازێکی هەبێت بۆ ئەوەی بەبێ مەرج گفتوگۆ لەگەڵ رووسیادا بکات، ئەوان ئامادەی گفتوگۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە گفتوگۆ باشترە لە دورەپەرێز بوون و بچڕانی پەیوەندی، ئەگەر لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، واشنتۆن پێشنیازێک بکات بۆ گفتوگۆ رووسیا ئامادەیە.

دوێنێ، کۆشکی کریملن رایگەیاند، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەپێی هەڵسوکەوت و بڕیارەکانی؛ مامەڵە لەگەڵ ترەمپ دەکەن.


PM:03:41:07/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت