ترەمپ؛ ئه‌و پیاوه‌ی شكستی به دوو ژن هێنا
وێستگەنیوز_
دواجار هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆشی سپی، به بردنه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ كۆتایی پێهات و له مێژووی ئه‌مریكادا بووه دووه‌مین سه‌رۆك کە دوو خولی جیاوازی 'نا-لە دوای یەک' سەرۆکایەتی دەکات.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی، ترەمپ خه‌ونه‌كه‌ی خۆی به‌دیهێنا و بووه 47ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ی له‌م دوو سه‌ركه‌وتنه‌ی ترەمپ دا جێگای سه‌رنج و تێڕامانه، ئه‌وه‌یه له هه‌ردوو جاره‌كه‌دا شكستی به دوو ژن هێناوه. جاری یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016، توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هێلاری كلینتۆن'ـی راكابه‌ریدا.
جاری دووه‌م له ئەمرۆدا و 6ـی 11ـی 2024، توانی بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه و سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر كامالا هاریس'ـی ركابه‌ریدا.
كاروانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، چووه ناو مێژووه‌وه، چونكه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دادگاییكرا و رووبه‌ڕووی سزای زیندانیكردن بووه‌وه.
به‌ڵام ترەمپ روبه‌ڕووی دادگاكان و دادوه‌ره‌كان راوه‌ستا و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا. جارێك دادوه‌ره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستپاك نییه، جارێكی دیکە ئیداره‌ی جۆو بایدنی به‌وه تۆمه‌تبار كرد وه‌زاره‌تی دادی پڕ چه‌ك كردووه.
ترامپ سه‌ركه‌وت و هاریس شكستیهێنا، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان توانی قه‌ناعه‌ت به ده‌نگده‌ران بكات به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕوات و تیشكی خسته سه‌ر پرسی كۆچی نایاسایی و قه‌یرانی دارایی.
هه‌روه‌ها هه‌مو جارێك جه‌نگه‌كانی ئیداره‌ی بایدن'ـی ده‌خسته‌وه بیری ده‌نگده‌ران و دەیوت: "ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بوومایه، شه‌ڕی ئۆكرانیا و غه‌ززه و لوبنان رووینه‌ده‌دا".
PM:01:35:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت