ڤیدیۆ.. دەرکردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا لە لایەن هاوڵاتیانەوە بووەتە بابەتی میدیاکانی ئەوروپا
وێستگەنیوز_
پاش رووداوی بارانبارین و لافاوه‌كه‌ی ڤالێنسیا لە ئیسپانیا، هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو؛ بەشێکی کارەساتەکە بە "كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت" دەزانن، بەم هۆیەوە له‌كاتی سه‌ردانیكردنی پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات بۆ ناوچه‌كه، به‌ڕوویدا ته‌قینه‌وه و قوڕ-بارانیان كرد و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بە بەرد و شەق تێهەڵدان ده‌ركرد.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به ناچاری و شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ ناوچه‌كه زیانلێكه‌وتووه‌كه، خه‌ڵكێكی توڕه په‌لاماریان داوه و هێرشیان كردووه‌تەسه‌ر.
لە ئێستاشدا، پێشبینی ده‌كرێت سه‌رله‌نوێ بارانی به‌خوڕ ببارێته‌وه. بەپێی دوایین ئامارەکانیش، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو لانی كه‌م 213 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كارلۆس مازۆن پارێزگاری ناوچه‌ی ڤالێنسیا رایگه‌یاند: "ژیانمان روبه‌رووی مەترسیی گەورە بووه‌ته‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزینه‌وه".
به گوێره‌ی دواین ئامار كه دوێنێ ئێواره میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی لافاوه‌كانه‌وه، لانی كه‌م 213 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و ژماره‌یه 210 كه‌سیان له ناوچه‌ی ڤالینسیا بوون. دوو قوربانی دیكه له ناوچه‌ی كاستیا لا مانشا و قوربانی سێیه‌م له ئه‌نده‌لوس بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاد بكات، چونكه ئۆتۆمۆبێلێكی زۆر له تونێله‌كان و گه‌راجه‌كانی ژێر زه‌وی تێك‌شكاون و له‌م قۆناغه‌دا هێشتا ژماره‌ی ووردی ئه‌و كه‌سانه دیار نییه كه بێ سه‌روشوێنن.
هەتا ئێستاش دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی به‌ر ژێرخانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن كه‌وتووه، ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت و ئاڵۆز بوونه‌ته‌وه. له‌زۆرێك له ناوچه‌كان، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری ئۆتۆمبێل تێك‌شكاون و له چه‌قی رێگاكاندا به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵه‌كه‌بوون.
AM:09:17:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت