کامالا هاریس: ئەگەر ببمە سەرۆك جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگرم


وێستگەنیوز_

كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند، "بەڵێن بێت گەر بیبەمەوە لە هەڵبژاردندا و ببمە سەرۆكی ئەمریكا؛ كار دەکەم بۆ راگرتنی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریكا لە بانگەشەی هەڵبژاردنیدا لە ویلایەتی كارۆلینا رایگەیاند، لە كاتی بوون بە سەرۆكی ئەمریكا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ راگرتنی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارمتە ئیسرائیلیەكانیش بگەڕێنێتەوە و دەبێتە سەرۆكی هەموو ئەمریكیەكانیش. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ سەركەوتنیدا لەگەڵ حزبی كۆمارییەكانی ركابەری كار دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریكا.


PM:06:36:03/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت