به‌هۆی فێستیڤاڵی "دیوالی" له هیندستان پیسبوونی هه‌وا گه‌یشتووته ئاستێكی مه‌ترسیدار
وێستگه‌نیوز-
به پێی ڕێژه‌ی دیاریكراوی ته‌ندروستی به‌رگه هه‌وا كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه دانراوه، له هیندستان به‌هۆی فێستیڤاڵی "دیوالی" پێوانه‌ی پیسبوونی هه‌وا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ڕێژه‌ی گه‌ردیله كوشنده‌كان له هه‌وادا حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی سنووری سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕاندووه.
دیوالی، فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی ئایینییه، كه ماوه‌ی 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وه‌رانی ئایینه‌كانی هیندووئیسم، سیكیزم و جاینیزمه‌وه هه‌موو ساڵێك له‌وه‌رزی پاییزدا ئه‌نجامده‌درێت؛ به فێستیڤاڵیی ڕووناكی ده‌ناسرێت چونكه مۆم داده‌گیرسێنن و یاری ئاگرین ده‌ته‌قێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكی به‌سه‌ر تاریكی دا زاڵ بێت و باشه به‌سه‌ر خراپه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
فێستیڤاڵی دیوالی، زیاتر له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئاسیا ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنان و فرۆشتنی یاریه ئاگرینه‌كان له ساڵی 2017 ه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵك پابه‌ند نین به‌م یاسایه‌وه و به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمه كلتورییه‌كانیان.
پیسبوونی هه‌وا زستانی ئه‌مساڵ سه‌خت و قورس‌تر ده‌كات بۆ هیندستان، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سووتاندنی پاشماوه دانه‌وێڵه‌ییه‌كان له وڵاتانی دراوسێیانه‌وه، به یه‌كگرتنی ئه‌م دووكه‌ڵانه‌ش چڕبوونه‌وه رووده‌دات و دووكه‌ڵی ژه‌هراوی دروستده‌بێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قه‌یرانی ته‌ندروستی گشتی له وڵاته‌كه‌دا خراپتر ببێت، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن هیندی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به پیسبوونی هه‌واوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
PM:03:42:02/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت