بەرپرسێکی حەماس: ئاگربەستی کاتیمان ناوێت؛ خەڵکی فەلەستین ئاگربەستێکی تەواو و هەمیشەیی دەوێت
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی رۆژی دووشەممە بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، ناسراو بە سی ئای ئەی و مۆسادی ئیسرائیلی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە دەوحە سەبارەت بە پێشنیازی ئاگربەست کۆبوونەوە. ئەمڕۆ هەینی 1ـی 11ـی 2024 بەرپرسێکی باڵای حەماس کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە میدیای فەرەنسیی راگەیاندووە، "داواکارییەکەی قەتەر و میسر باس لە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان ناکات."
بەرپرسەکەی حەماس رایگەیاندووە، لە داواکارییەکەدا باس لە زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ نێو غەززە و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان بە بارمتەکان کراوە.
جەختیشدەکاتەوە لەوەی، حەماس داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە و دەڵێت، "خەڵکی فەلەستین ئاگربەستێکی تەواو و هەمیشەیی دەوێت."
جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بە هێرشیکی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.
PM:08:58:01/11/2024
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت