کامالا هاریس: ئەگەر ببمە سەرۆکی ئەمریکا دەبمە سەرۆکی هەموو هاوڵاتیان
وێستگەنیوز_
کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان لە بنکەی ئاسمانیی ئەندرووس لە ویلایەتی مێریلاند رایگەیاند: "کاری من بریتییە لە نوێنەرایەتیی هەموو خەڵک، ئەگەر پشتگیریم بکەن یان نا".
دوێنێ چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم، کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان لە بنکەی ئاسمانیی ئەندرووس لە ویلایەتی مێریلاند رایگەیاند، "کاری من بریتییە لە نوێنەرایەتیی هەموو خەڵک، ئەگەر پشتگیریم بکەن یان نا."
کامالا هاریس ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر من ببمە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، ئەوا دەبمە سەرۆکی هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکا ئەگەر دەنگتان بە منیش یابێت یاخود نا.
ئەمە لە کاتێکدایە 5ی تشرینی دووەم کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە نێوان هەر یەک لە کاندیدان "کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ" ئەگەر بێت و کامالا هاریس بەربژێری کۆمارییەکان سەربکەوێت ئەوا دەبێتە یەکەم ژنە سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا و دەبێتە یەکەم ژنی رەشپێست هەروەها دەبێتە یەکەم هاووڵاتی بە رەچەڵەک ئاسیایی کە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا."
هاریس لە شاری واشنتن دی سی لە بەرامبەر نزیکەی 100 هەزار لایەنگری حیزبەکەی بانگەشەی کرد، لەو بارەیەوە کامالا هاریس وتی، "دەرفەتی ئەوەمان هەبوو ئەوە روونبکەینەوە کە ئەمریکییەکان بژاردەیەکیان لەبەردەستە و شەش رۆژی دیکە بڕیارێکی گرنگ دەدەن".
AM:11:17:31/10/2024
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت