سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان: هیوادارین له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت
وێستگه‌نیوز-
له كاتێكدا گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له پشت په‌رده‌وه به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند كه هیواداره له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌جیب میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان هیوای خۆی ده‌ربڕی كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئاگربه‌ست له نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل رابگه‌یه‌ندرێت.
نه‌جیب میقاتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "نێرده‌ی ئه‌مریكا ئاگاداری كردمه‌وه كه به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌ڕوات و هیوادارین له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاگربه‌ست بكرێت".
وتیشی: "مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی 1701 و جێگیركردنی سوپا له باشور و به‌هێزكردنی بونی سوپاسه له‌وێ و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی بڕیارنامه‌ی 1701 بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیری له باشوری لوبنان دروستده‌كات، ئه‌وه‌شی پێویسته ئاگربه‌سته به گه‌ره‌نتی ئه‌مریكی و هیچ بژارده‌یه‌كمان نییه جگه له جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌كه".
لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل ره‌شنوسی پێشنیارێكی بۆ ئاگربه‌ست له لوبنان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێشنیاره‌كه‌ی ئاگربه‌ست داوا له ئیسرائیل و لوبنان ده‌كات بڕیارنامه‌كانی 1701 و 1559 جێبه‌جێ بكه‌ن".
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل ده‌ڵێ: "سوپای لوبنان پابه‌نده به چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی 1701، جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئاگربه‌سته‌كه‌ش له كاتی ئاگربهستێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه 60 رۆژ ده‌خایه‌نێت".
راشیگه‌یاند كه "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئیسرائیل پابه‌نده به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له لوبنان له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌سته‌كه".
PM:11:52:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت