بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڕیارێكی تری دژی ژنان ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
له نوێترین بڕیاریدا دژی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه "ژنان نابێت قورئان بۆ یه‌كتر بخوێنن چونكه ده‌نگیان بۆ یه‌كتریش (عه‌وره‌ته)".
له دوایین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به رۆڵی ژن له ئه‌فغانستان، خالید حه‌نه‌فی وه‌زیری فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی تاڵیبان، وتی: "حه‌رامه و ڕێگه‌پێدراو نییه بۆ ژنێكی پێگه‌یشتوو قورئان له به‌رده‌م ژنانی تری پێگه‌یشتوو بخوێنێت؛ ته‌نانه‌ت بانگی ته‌كبیری ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ریش ڕێگه‌پێدراو نییه".
خالید حه‌نه‌فی، له میانی به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمێكدا له پارێزگای لۆگه‌ر، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌نگی ژن (عه‌وره‌ته) و نابێت به‌رزبێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بێت كه هیچ پیاوێكی لێنه‌بێت".
وتیشی: "له كاتێكدا ژن بۆی نییه ته‌كبیر بكات یان بانگی نوێژ بدات، به دڵنیاییه‌وه بۆی نییه گۆرانی بڵێت و مۆسیقا بژه‌نێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان روونیشیكرده‌وه كه "ته‌نانه‌ت كاتێك ژنێكی پێگه‌یشتوو نوێژ ده‌كات و له‌و كاته‌دا ژنانی تر به‌لایدا تێپه‌ڕ ده‌بن، نابێت ئاستی ده‌نگی ئه‌وه‌نده به‌رزبێت كه ژنه‌كانی تر گوێیان لێی بێت".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، لێدوانه‌كانی خالید حه‌نه‌فی سه‌ره‌تا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه بڵاوكرانه‌وه، به‌ڵام دواتر لابران.
ئه‌مه دوایین كۆتوبه‌ند و بڕیاری رێكخراوی ده‌سه‌ڵاتداری تاڵیبانه له ئه‌فغانستان دژی ژنان. ئێستا ژنان له وڵاته‌كه‌دا ته‌نها ده‌توانن هه‌تا قۆناغی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی بخوێنن. زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كان و پیشه‌كان له ژنان قه‌ده‌غه‌كراوه.
تاڵیبان ساڵی 2021 له دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سته‌ڵات له ئه‌فغانستان وه‌زاره‌تی فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی دامه‌زراند. وه‌زاره‌ته‌كه له‌و كاته‌وه به‌رده‌وامه له ده‌ركردنی یاسای جیاواز و هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنیان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی.
له دوایین هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییانه‌دا، دوێنێ سێشه‌ممه، 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان له نانگه‌هار ڕایانگه‌یاند سێ پیاو و ژنێكیان سزا داوه به‌هۆی تاوانی "په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی" و "راكردن له ماڵ". تاڵیبان له شوێنێكی گشتیدا وه‌ك سزا 39 قامچی له هه‌ریه‌ك له‌و چواركه‌سه دا.
عەورەت (العوره) هەر شتێکه کە شەرم بکرێت تەماشا بکرێت، یان ئەگەر ده‌رکەوت شەرم بکرێت تەماشا بکرێت و به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، لە پیاوان لە نێوان ناوک و ئه‌ژنۆیه، لە ئافرەتان هەموو جه‌سته‌ی دەگرێتەوە تەنها دەست و دەم و چاوی نەبێت.
PM:08:43:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت