حزبوڵا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ نه‌عیم قاسم ده‌داته‌وه: ناتوانن
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری نوێی حزبوڵا كرد به‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه، حزبوڵا وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی دایه‌وه و ده‌ڵێت: "ناتوانن".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، حه‌سه‌ن فه‌زڵوڵا په‌رله‌مانتاری حزبوڵا له په‌رله‌مانی لوبنان رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه "سوودی نابێت و ناتوانن نه‌عیم قاسم له به‌رده‌وامبوونی رێگاكه په‌شیمان بكه‌نه‌وه".
حه‌سه‌ن فه‌زڵوڵا ده‌ڵێت: "ئه‌مینداری گشتی حزب، له‌گه‌ڵ براكانی دیكه‌ی له سه‌ركردایه‌تی، به‌رده‌وامن له ئاراسته‌كردنی ئه‌م مقاوه‌مه‌یه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن".
هه‌موو ئه‌وه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سێشه‌ممه، گالانت له هه‌ژماری خۆی له‌سه‌ر پلاتفۆڕمی "ئێكس" وێنه‌یه‌كی نه‌عیم قاسم-ی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر نووسیبوو: "دامه‌زراندنێكی كاتییه... ماوه‌یه‌كی زۆر نامێنێته‌وه"، پێده‌چێت ئه‌و ده‌ربڕینه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ كوشتنی.
جگه له‌وه رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ر به حكومه‌تی ئیسرائیل، له فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حزبوڵا به فه‌رمی نه‌عیم قاسمی به ئه‌مینداری گشتی حزب هه‌ڵبژاردووه، له كۆمێنتێكدا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی مانه‌وه‌ی نه‌عیم قاسم له‌م پۆسته‌دا، له‌وانه‌یه له مێژووی ئه‌م حیزبه‌دا كورتترین ماوه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌وانی پێشخۆی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و هاشم سه‌فیه‌دین بڕوات".
له دوای كوشتنی نه‌سروڵا له 27ی ئه‌یلولی 2024، نه‌عیم قاسم له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، سێ وتاری ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌ش كردووه.
دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنی نه‌عیم قاسم، له میانه‌ی وتارێكی تۆماركراو بوو له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه، له‌وێدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه توناكانی حزب سه‌لامه‌ته و له هه‌یكه‌لییه‌تی حزبوڵادا هیچ پله و پۆستێك به به‌تاڵی نه‌ماوه‌ته‌وه، بگره شوێنی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده و به‌رپرسانه‌ی كه كوژران، پڕكراونه‌ته‌وه.
نه‌عیم قاسم ته‌مه‌نی 71 ساڵه، هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی به باشی ده‌زانێت، بڕوانامه‌ی باڵای له كیمیادا هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له لوبنان و له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌وره زانایانی شیعه، خوێندنی ئاینی خوێندووه.
هه‌روه‌ها بۆ چه‌ندین ساڵ مامۆستای كیمیا بووه، یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی كه ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسراوه، ده‌ڵێت نه‌عیم قاسم مامۆستای كیمیا بووه به زمانی فه‌ره‌نسی له ناوه‌ندی حه‌مانا له خۆرهه‌ڵاتی به‌یروت، باس له‌وه ده‌كات به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سێكی ئارام و هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو.
PM:08:02:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت