گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك كه به نه‌عل له قوتابییه‌كان ده‌دات، میسرییه‌كانی توڕه‌كردووه
وێستگه‌نیوز-
پێده‌چێت به‌خت یاوه‌ری ئه‌و قوتابیانه نه‌بووبێت كه له یه‌كێك له قوتابخانه حكومییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی قاهیره، هه‌وڵیانداوه له قوتابخانه رابكه‌ن و بڕۆنه ده‌ره‌وه.
له‌كاتی راكردنی قوتابییه‌كان، له‌ناكاو مامۆستایه‌كی ژن كه موحه‌جه‌به‌یه، له‌به‌رده‌میاندا راده‌وه‌ستێت و ده‌كه‌وێته لێدانیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م رووداوه‌دا، جێگای سه‌رنجه، دیمه‌نی لێدانی منداڵه‌كانه به "نه‌عل" و سزادانیان كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و شه‌پۆلێكی توڕه‌یی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مامۆستا موحه‌جه‌به‌یه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و به نه‌عل له قوتابییه‌كان ده‌دات، خودی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بووه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌لمه‌ره‌ج.
هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی دیكه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره ژنه‌كه له كاتی لێدانی قوتابییه‌كان ده‌ڵێت: "ناتانه‌وێت بخوێنن و فێرببن.. ئێوه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر په‌روه‌رده نه‌كراون، زانست له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئێوه هیچ سودێكی نییه، ئێوه دایك و باوكیشتان نه‌خوێنده‌وارن".
ئه‌و وێنه‌گره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆمار كردووه، سه‌باره‌ت به دیمه‌نی راكردنی منداڵه بچووكه‌كان به‌سه‌ر دیوای قوتابخانه‌كه‌دا، ده‌ڵێت ئه‌وان به‌هۆی لێدانه‌وه رقیان له‌م شوێنه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، به‌رپرسانی په‌روه‌رده له ئیداره‌ی ئه‌لمه‌رج، به‌خێرایی ده‌ستیان كردووه به جووڵه و سه‌رچاوه‌یه‌ك به هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌سی راگه‌یاندووه كه بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه كراوه و وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی له پیشه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
PM:07:39:30/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت