هونەرمەندی میسری مستەفا فەهمی کۆچی دوایی کرد
وێستگەنیوز_
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، هونەرمەندی میسری مستەفا فەهمی، لە دوای تێکچوونی باری تەندروستی، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
میدیای میسر باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی لەناکاو باری تەندروستی هونەرمەند مستەفا فەهمی تێکچووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوای کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای هەوڵدانێکی زۆر بۆ ڕزگارکردنی و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هونەرمەند گیانی سپارد.
مستەفا فەهمی، لە مانگی ئابدا لە نەخۆشخانەی شێخ زەید نەشتەرگەری مێشکی بۆ کراوە. ئەمەش دوای ئەوەی لەناکاو باری تەندروستی ئەو هونەرمەندە تێکدەچێت و تووشی وەرەمی مێشک دەبێت؛ و نەشتەرگەرییەکی خێرای بۆ دەکرێت و بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت، پاشان بارودۆخی جێگیر دەبێت، بەڵام تووشی گرفتی ئیفلیجی دەبێت و ئەمڕۆ چوارشەممە کۆچی دوای دەکات.
هونەرمەند مستەفا فەهمی لە مانگی ئابی ساڵی 1942 لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەیمانگای سینەما بەشی فۆتۆگرافی تەواو کردووە، هەروەها هونەرمەند لە ماوەی ژیانی هونەریدا چەندان بەرهەمی سینەمایی و دراماتیکی پێشکەش کردووە، وەک یاریدەدەری فۆتۆگرافی لە فیلمی "شازادەی خۆشەویستیم" کە لە ساڵی 1974 بەرهەم هێنراوە، دەستی بە کارە هونەریەکانی کردووە.
سەبارەت بە دوایین کارەکانیشی، بەشداری فیلمی "السرب" بوو، کە بەم دواییە لە سینەماکان نمایشکرا و لە ڕووی داهاتەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا؛ کە لە نووسینی عومەر عەبدولحەلیم و لە دەرهێنانی ئەحمەد نادر جەلال بووە.
AM:08:39:30/10/2024
ئهم بابهته 1324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت