مەزڵوم عەبدی: ئامانجی هێرشەکانی تورکیا کۆتاییهێنانە بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر


وێستگەنیوز_

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "ئامانجی تورکیا کۆتاییهێنانە بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئێمەش رێگە بەوە نادەین."

ئەمرۆ شەممە 26ـی 10ـی 2024، مەزڵوم عەبدی، لە پەیامێکدا لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا دەڵێت: "ئامانجی هێرشەکانی تورکیا کۆتاییهێنانە بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ پەیوەندییەکیان بە رووداوەکانی ئەنقەرەوە نییە، کە تیایدا هێرشکرایە سەر ناوەندێکی سەربازیی سوپای تورکیا.

ئەو فەرماندەیە باسی لەوەشکردووە، "هیچ چالاکییەکیان لە تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامنەداوە و ئەگەر تورکیاش لەسەر هێرشەکانی بەردەوامبێت، وەڵاممان دەبێت."


PM:02:48:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت