ئەمریکا بۆ ئێران: وەڵامی هێرشەکان مەدەرەوە بۆ ئەوەی بێ تێكچوونی دۆخەکە کۆتایی بەم بارودۆخە بێت


وێستگەنیوز_

پاش هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، لای خۆیەوە ئەمریکا لە پەیامێکدا بە ئێران دەڵێت: وەڵامی هێرشەکان مەدەرەوە بۆ ئەوەی بێ تێكچوونی دۆخەکە کۆتایی بەم بارودۆخ و زنجیرە هێرشانە بێت.
 
ئەمرۆ شەممە 26ی 10ـی 2024 شۆن سیڤیت، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن رایگەیاند، "داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بوەستێنێت، بۆئەوەی ئەو زنجیرە هێرش و هێرشکارییە بەبێ تێکچوونی دۆخەکە کۆتاییان بێت."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەڵامەکەی ئیسرائیل لە چوارچێوەی بەرگری لەخۆکردن بوو. ئیسرائیل خۆی لە هێرشکردنە سەر ناوچە سڤیلنشینەکان بەدوور گرت و ئامانجی بوو هێرش بکاتە سەر پێگە سەربازییەکان."
 
وتیشی کە ئەوان بەشداری ئەم هێرشانەیان نەکردووە و "ئامانجی ئێمە ئەوەیە دیبلۆماسی بەرەوپێش ببەین و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێور بکەینەوە."


PM:01:36:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت