ئیسرائیل پێش هێرشەکە زانیاری بە ئێران داوە و پێی وتوون وەڵام مەدەنەوە


وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی، پێش ئەنجامدانی هێرشەکەی ئەمرۆ ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پەیامێکی ئاراستەی تاران کردووە و تێیدا وتویەتی: "ئەگەر وەڵامی هێرشەکانمان نەدەنەوە، گرژییەکان ناهێڵین و ئەم ئاڵۆزییانە دەوەستێندرێن."

شەفەق نیوز لە زاری سێ سەرچاوەی ئەمریکییەوە دەڵێت: پێش هێرشەکە و لە پەیامەکەی ئیسرائیلدا، روونکردنەوەی تەواوەتی دراوە بە ئێرانییەکان سەبارەت بەوەی هیرش دەکرێتە سەر کوێ؛ و کوێش پارێزراو دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ئاگادارکردنەوە پێشوەختیەی ئیسرائیل بۆ ئێران هۆکارەکەی ئەوە بووە، "ویستویەتی گرژیەکانی پەرەنەسێنێت و لەم بارودۆخەکە کۆتایی پێبهێندرێت."

سەرچاوە ئەمریکییەکە باس لەوە دەکات، لە سەرەتادا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بەرگری ئاسمانی ئێران، دواتر کارگەی دروستکردنی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و دروستکردنی چەک بووە و "ئامانجەکەشی پێکاوە."

جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئیسرائیل ئێرانییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە وەڵامی هێرشەکە نەدەنەوە و "ئەگەر وەڵام بداتەوە، هێرشێکی دیکە و گەورەتر ئەنجام دەدات، بەتایبەتی ئەگەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل بکوژرێن یان بریندار بکرێن."

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، "ئەمریکا دەستی لە ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلدا نەبووە بەڵام ئەگەر ئێران تۆڵەی خۆی بکاتەوە، ئەوا ئامادەیە بەرگری لە ئیسرائیل بکات."


AM:10:51:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت