سعوودیە لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هاتەدەنگ


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، لای خۆیەوە سعوودیە، ئیدانەی ئەو هێرشکردنە سەر شوێنە سەربازییەکانی ئێرانی کرد و هۆشداریی لەفراوانبوونی ململانێکاندا.

ئەمڕۆ شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2024، ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە دێت.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و گەلانی ناوچەکە ڕایگەیاند "سعوودیە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ئەوپەڕی هێمنی و ئارامیی ناوچەکە بپارێزن، هۆشداریش دەدات لە دەرئەنجامی بەردەوامی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا."

هەروەها "داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە کاریگەر و چالاکەکان کرد ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن بەرەو کەمکردنەوەی فراوانبوون و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا."


AM:10:17:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت