عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە


وێستگەنیوز_

پاش راگرتنی بۆ ماوەیەکی کاتی، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان دەستپێکردەوە.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستەنەوەی عێراق رایگەیاند، "گەشتی فرۆکەوانی عێراقی دەستیپێکردەوە."

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمرۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی:، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە، دەشڵێت، بڕیارەکە لەپێناو سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنییە لە ئاسمانی عێراقدا و بۆ ماوەیەکی کاتییە.


AM:09:07:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت