سوپای ئیسرائیل ده‌یان كه‌سی ده‌ستگیركرد و ناچاری كردن خۆیان رووت بكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له كه‌مپی جه‌به‌لیای باكووری غه‌ززه ده‌یان كه‌سیان ده‌ستگیركرد و ناچاریان كردن خۆیان رووت بكه‌نه‌وه، تا ئێٍستاش چاره‌نووسیان نادیاره.
دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته له گه‌مارۆدان و بۆردومانی توند له كه‌مپی جه‌به‌لیای باكووری غه‌ززه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌مال عدوان كه تاكه نه‌خۆشخانه‌یه تا ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا كارده‌كات و تیمه پزیشكی و فریاكه‌وتنه‌كانیان ناچاركرد نه‌خۆشخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن و نه‌خۆشه‌كان ببنه ده‌ره‌وه.
هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لعه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌سی سعودی، ده‌یان هاوڵاتی له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ستگیركراون و ناچاركراون جله‌كانیان دابكه‌نن و خۆیان رووت بكه‌نه‌وه.
پاشان له گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه كۆكراونه‌ته‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نازانرێت
ئه‌م دیمه‌نانه‌ی ده‌ستگیركردن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دووباره بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له گرته ڤیدیۆییه‌كانی ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س له‌و ناوچه‌یه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پاند و هاتنه ژووره‌وه‌ی هاوكارییه خۆراكییه‌كانیان سنووردار كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بانگه‌وازیان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه كردووه كه دووباره ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن.
له 6ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ئیسرائیل هێرشێكی نوێی بۆ سه‌ر باكووری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردووه و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی فه‌له‌ستین له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا نزیكه‌ی 800 كه‌س كوژراون.
هاوكات هۆشدارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی چۆڵكردنی باكووری غه‌ززه له دانیشتووان له ڕێگه‌ی "برسیكردن و گه‌مارۆ”ه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ده‌زگای فریاگوزاری و كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی (UNRWA) پشتڕاستی كرده‌وه كه 20 هه‌زار فه‌له‌ستینی ناچاربوون له كه‌مپی جه‌به‌لیا هه‌ڵبێن، به‌وانه‌شی له په‌ناگه‌ی UNRWAدا بوون.
PM:03:46:25/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت