ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ئه‌نجامدا، ئاشكرابوو
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌ی راگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و پیشه‌سازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا TUSAŞ له ئه‌نقه‌ره به‌شداربوو، ده‌شڵێت: "ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستانه".
دوێنێ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن لە لایەن ژن و پیاوێکەوە لە ناوچەی کاهرامانکازان لە نزیک ئەنقەرە هێرشکرایە سەر كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و پیشه‌سازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا TUSAŞ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) نووسی: "ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه تیرۆریسته‌ی له هێرشه تیرۆریستییه ناپاكه‌كه‌ی سه‌ر TUSAŞ له‌چالاكی خرا ده‌ستنیشان كرا".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت: "ده‌ركه‌وت ناوی مینه سه‌ڤژین ئاڵچیچه‌ك-ه و ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كلابووه‌ته‌وه هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه كه هێرشیان كرده سه‌ر TUSAŞ ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "پێداگرین له ده‌ركردنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی ناپاك له خاكه‌كه‌مان كه یه‌كێتیی و یه‌كگرتوویی و ئارامیمان ده‌كاته ئامانج. جارێكی دیكه داوای لێخۆشبوو‌ن له خودا بۆ شه‌هیده‌كانمان و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین".
به‌پێی میدیاكانی توركیا دوێنێ دوای ئەوەی تەقینەوەیەک روویدا، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێرشبەرەکانی سه‌ر كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و پیشه‌سازی بۆشایی ئاسمانیی توركیا TUSAŞدا روویدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون
PM:08:44:24/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 21628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت