کێ هۆکاری هێرشە چەکدارییەکەی کۆمپانیای پیشەسازی فرۆکەوانی تورکیا بوو؟


وێستگەنیوز-


وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ ناسنامەی یەکێک لە هێرشەکانی دوێنێی ئەنقەرە بۆ سەر ناوچەی پیشەسازی فرۆکەوانی تورکیا ئاشکراکرد و رایگەیاند، پیاوە کوژراوەکە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەم، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "ناسنامەی ئەو پیاوە تیرۆرستە ئاشکرا بوو کە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێی ئەنقەرەدا کوژرا."


عەلی یەرلیکایا وتیشی "ئەو کەسە ناوی "عەلی ئۆرەک"ە و ناسراوە بە رۆژگەر و ئەندامی پارتی کرێکاترانی کوردستانە و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ناسینەوەی هێرشبەرە ژنەکەش بەردەوامە."


دوێنێ چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی کاهرامانکازان لە نزیک ئەنقەرە لە لایەن ژن و پیاوێکەوە هێرشکرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە، دوای ئەوەی تەقینەوەیەک روویدا، شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێرشبەرەکاندا روویدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون".


PM:01:59:24/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت