گالانت: دوای ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئێران هه‌مووان هه‌ست به هێزی ئێمه ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسمانی رایگه‌یاند:"دوای ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئێران، هه‌مووان هه‌ست به هێزی ئێمه ده‌كه‌ن".
ئه‌و لێدوانه‌ی گالانت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك دێت بۆ وه‌ڵامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ ئێران، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی تاران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب كرد.
وه‌زیری به‌رگری له بنكه‌ی ئاسمانی حه‌تسور كه تایبه‌ته به ئیشپێكردنی درۆنه‌كان و موشه‌كی به‌رگری، به فڕۆكه‌وانه‌كان و تیمی هونه‌ری بنكه‌كه‌ی وت "دوای ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئێران، هه‌مووان له‌وه تێده‌گه‌ن ئێوه له پرۆسه‌ی خۆئاماده‌كردن و مه‌شق و راهێنانه‌كادا، چیتان ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی لێمان بدات و شكستمان پێبێنێت، باجێكی زۆر قورسی دا و چیتر ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌ماوه".
گالانت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات ئازارمان پێبگه‌یه‌نێت زه‌ره‌ر ده‌كات، ئه‌مه به‌سه‌ر ئێرانیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له حه‌وت به‌ره‌وه به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ین، له هه‌مو ئه‌و به‌رانه‌وه سوپای ئیسرائیل و هێزی ئاسمانی بوون و ئاماده‌ییان هه‌یه، له‌وان غه‌ززه، لوبنان، كه‌رتی خۆرئاوا، سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن، ئێران. له‌مڕۆدا و دوای كوشتنی یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی حه‌ماس و ریزێكی درێژ له فه‌رمانده‌كانی دیكه، چیتر ئه‌وه وه‌ك خه‌ونێك نه‌ماوه‌ته‌وه و سوپای ئیسرائیل له‌و شوێنانه، هه‌موو شتێك ئه‌نجام ده‌دات".
PM:10:08:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت