وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره و ژماره‌ی قوربانییان راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نقه‌ره بۆسه‌ر كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی توركیا (توساش) راده‌گه‌یه‌نێت،
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 عه‌لی یه‌رلیكایه وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا 3 كه‌س كوژران و 14 كه‌سی تر برینداربوون.
ئه‌و وه‌زیره پێشتر روونی كرده‌وه كه هێرشێكی خوێناوی كرایه‌سه‌ر بنكه‌ی كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی توركیا (توساش) له نزیك ئه‌نقه‌ره، هاوكات میدیاكان گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشبه‌ره چه‌كداره‌كانیان بڵاوكرده‌وه و كه به‌ته‌قه‌كردن ده‌چنه ناو باڵه‌خانه‌كه.
عه‌لی یه‌رلیكایه وه‌زیری ناوخۆی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسی: "هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كه‌هره‌مانكازانی سه‌ر به كۆمپانیای پشكی هاوبه‌شی پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانیی توركیا (توساش) له ئه‌نقه‌ره".
دواتر وه‌زیره توركه‌كه ئاشكرایكرد كه "له هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كه‌هره‌مانكازان له ئه‌نقه‌ره 2 تیرۆریست كوژران و به‌داخه‌وه 3 شه‌هید و 14 بریندارمان هه‌یه".
هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و ته‌قه‌ی دواتر و ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ڕووداوه‌كه ڕوون نییه و هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كه خۆكوژی بووه و به پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز له‌ناو بیناكه‌دا بارمته هه‌یه.
له وێنه و دیمه‌نه ڤیدیۆییه بڵاوكراوه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ده‌روازه‌یه‌كی تێكچوو و پێكدادانێك له شوێنێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له نزیك بیناكه روویداوه.
كۆمپانیای تای یه‌كێكه له گرنگترین كۆمپانیاكانی به‌رگری و فڕۆكه‌وانی له توركیا، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی قان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی جه‌نگییه له توركیا دروستكراوه.
PM:06:37:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 6400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت