له توركیا ته‌قینه‌وه روویدا و كوژراو هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه "هێرشێكی تیرۆریستی" كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی توركیا (تای) و كوژراو و بریندار هه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له زاری عه‌لی یه‌رلیكایه وه‌زیری ناوخۆی توركیا بڵاوی كرده‌وه كه "هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كه‌هره‌مانكازانی سه‌ر به كۆمپانیای پشكی هاوبه‌شی پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانیی توركیا (تای) له ئه‌نقه‌ره".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه له هێرشه‌كه‌دا شه‌هید و بریندارمان هه‌یه".
ئاژانسه توركییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی كه‌مپی فڕۆكه‌وانی بۆلیڤاری كاهرامانكازان ئه‌نقه‌ره له كۆمپانیای Turkish Aerospace Industries Inc، كارمه‌نده‌كان به هۆكاری ئه‌منی ره‌وانه‌ی په‌ناگه كراون.
دواتر هێزه‌كانی ئاسایش و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و تیمه پزیشكییه‌كان ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه كراون.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌شڵێت: "دوای هێرشه‌كه شه‌هید و بریندارمان هه‌بوو، خوای گه‌وره ڕه‌حم به شه‌هیده‌كانمان بكات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازم".
PM:04:41:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت