ئەمریکا دەنگۆی چوونی سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا پشتراستدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

لۆید ئوستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستە کە سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە رووسیا.

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت: دەبێت ئێمە بۆمان ڕوونببێتەوە سەربازانی کۆریای باکوور لەوێ چی دەکەن؟ چاوەڕێین بزانین. هەندێ شت هەن دەبێ وەڵامەکەیان بزانین".
 
هاوکات، لێدوانەکەی لۆید ئۆستن دەبێتە یەکەم جار کە ئەمریکا رۆشتنی سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا پشتڕاست بکاتەوە.
 
بەرپرسانی ئەمریکا جەختدەکەنەوە لەوەی، "دۆخەکە زۆر جددی دەبێت" ئەگەر کۆریای باکوور بیەوێت بەشداری شەڕی ئۆکرانیا بکات.
 
لێدوانی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا پاش بانگەوازی بەپەلەی ئۆکرانیا و کۆریای باشوور دێت لەبارەی جووڵەی ژمارەیەک سەربازی کۆریای باکوور بۆ رووسیا.
 
لای خۆشیەوە ڤلادمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، دوو یەکەی سەربازیی کۆریای باکوور هاتوونەتە رووسیا کە ژمارەی چەکدارەکانیان دەگاتە 12 هەزار کەس و دەیانەوێت لە دژی وڵاتەکەی بەشداری جەنگەکە بکەن.


PM:03:22:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت