جارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی سووریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا


وێستگەنیوز_

میدیاکانی سووریا باس لەوەدەکەن، جارێكی دیكە بە چوار موشەك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و راداری ئەو بنكەی كردووەتە ئامانج.

ئەمرۆ چوارشەممە 23ـی 10ـی 2024، میدیای فەرمی سووریا بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو بە چوار موشەك هێرشكراوەتە سە كێڵگەی غازی كۆنیكۆ لە رۆژهەڵاتی سووریا كە بنكەی سەربازی ئەمریكای تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەكەكان راداری بنكە سەربازیەكەی ئەمریكایان كردووەتە ئامانج و بەهۆی ئەو هێرشانەوە چەندین تەقیینەوەی بەهێز روویانداوە، كە دەنگەكانی لە دەوروبەری ئەو بنكەیە بیستراوە.


AM:10:38:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت